"ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە"

وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان رایانگەیاند، "بەهۆی پڕۆسەی سازدانەوە و چاکسازی لە کێڵگەی کۆڕمۆر، ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە."
هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر و باشترکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا لە وەرزی هاویندا بڵاو کردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەزی هاوینی ئەمساڵ، کۆمپانیای (دانە غاز) دەست بە پڕۆسەی سازدانەوە و چاکسازی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەکات. ئەم پرۆسەیە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەوی پێنجشەممەوە، ٠٣-٠٤-٢٠٢٥، دەست پێ دەکات و سێ هەفتە دەخایەنێت."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کراوە، "هەریەک لە وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای (دانا غاز) هەماهەنگی نزیکیان دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت."
دەستنیشان کرا، "چاوەڕوان دەکرێت لە ڕێگەی پڕۆسەی سازدانەوە و چاکسازی لە کێڵگەی کۆڕمۆر، ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشناسی هۆشداری خۆڵ و تۆز بۆ پارێزگاکانی دیاربەکر، مێردین، ڕحا، شرنەخ، باتمان و سێرت دایەوە.
هاوڵاتیان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە جزیر کە بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێخکرابوو کردبوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد و وتیان کە نابێت واز لە غەززە بهێنرێت.
لە دیاربەکر لە نێوان دوو خانەوادە شەڕ رووی دا و لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٠ کەس بریندار بوون.
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە جزیر وتی، "خوشک و برا فەلەستینییەکانمان بە پێشەوایی حەزرەتی رسول الله بەرخۆدانێک نیشان دەدەن."